بەبروای دیڵپیرۆ ، ئەم یانەیە دەبێتە پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ

پێنج شەممە, 13 ئەیلول 2018 07:39



دیڵپیرۆی ئیتاڵی و ئەستێرەی پێشووی یانەی یوڤینتۆس ، هاندەرانی یانەی خانمە پیرەكە تووشی شۆك دەكات ، ناوی ئەو یانەیە ئاشكرا دەكات كە پاڵێوراوە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ".

دیڵپیرۆ لە لێدوانێكیدا وتی : " بەبروای من پاڵێوراوی یەكەم بۆ بردنەوەی چامپیۆنس لیگی ئەم وەرزە ، یانەی ریال مەدریدە ، تەنانەت بێ رۆناڵدۆش هەر پاڵێوراوە".

وتیشی : " راستە یانەی دیكەی وەك یوڤینتۆس و بەرشلۆنە و بایرن میونخ لە ركابەرییەكان هەن ، بەڵام من پێم وایە پاڵێوراوی یەكەم بۆ بردنەوەی چامپیۆنس لیگ ریال مەدریدە".




رێكان عزیز