خزێرە لە خانمەپیرەكە مایەوە

پێنج شەممە, 13 ئەیلول 2018 07:59



بەشێوەیەكی فەرمی سامی خزێرەی ئەڵمانی و یاریزانی یانەی یوڤینتۆس بەفەرمی بۆندەكەی تا (3) ساڵی دیكە نوێ كردەوە".

یانەی یۆڤانتۆس لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاویكردۆتەوە، بۆندی  سامی بۆ دوو ساڵ و تا (2021) نوێكردووەتەوە، بۆ ئەمەش یاریزانەكە تا (3) ساڵی دیكە لەیانەكە دەمێنێتەوە".

خزێرە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی :"دڵخۆشم بە نوێكردنەوەی بۆندەكەم و دەمەوێت هەموو هەوڵێكی خۆم بخەمە گەر بۆ ئەوەی نازناوەكان لەگەڵ یوڤینتۆس ببەمەوە".




رێكان عزیز