رۆبێرتۆ دی زێربی ، راهێنەری یانەی ساسولو لە لێدوانێكیدا دڵخۆشی خۆی راگەیاند بە ئاستی تیپەكەی بەرامبەر یوڤینتۆس ، ئەگەرچی بە ئەنجامی (2 – 1) دووچاری دۆراندن هاتن".
دی زێربی لە لێدوانێكیدا وتی : "من زۆر دڵخۆشم ، شتێكی روونە دۆراندن من دڵتەنگ دەكات ، بەڵام بە ئاستی تیپەكەم دڵخۆشم و لێیان رازیم".
وتیشی : " من زۆر دڵتەنگم بەو گۆڵەی كە لێمان تۆماركرا ، پێم وایە رۆناڵدۆ لە تۆپەكە بەختی هەبوو ، چونكە تۆپەكە بە ستون كەوت و گەرایەوە بەردەمی".
لەكۆتاییدا وتی : " ناكرێت رەخنە لەیاریزانەكان بگرین ، چونكە ئێمە رووبەرووی باشترین یانەی ئیتاڵیا بووینەوە".
رێكان عزیز