دوای یەكەم گۆڵ لەخولی ئیتاڵی ، رۆناڵدۆ چی وت؟

دوو شەممە, 17 ئەیلول 2018 06:42



كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی نوێی یانەی یوڤینتۆسی ئیتاڵی دڵخۆشی خۆی راگەیاند بە تۆماركردنی یەكەم گۆڵ بە درێسی یوڤینتۆس و یەكەم گۆڵ لە خولی ئیتاڵیا".

رۆناڵدۆ لە لێدوانێكیدا وتی : " ئێمە ئاستێكی بەرزمان پێشكەشكرد بەرامبەر یانەیەكی بەهێزی وەك ساسولو ، دڵخۆشم بەوەی پێشكەشم كرد".

دەڵێت : " دڵنیابووم لەوەی دەتوانم گۆڵی یەكەم تۆمار بكەم ، بۆ ئەمەش زۆر دڵخۆشم ، چونكە ئەمە بەرهەمی ماندووبوونی منە".




رێكان عزیز