ئەمرۆ بەرشلۆنە لە چامپیۆنس لیگ یاری هەیە ، كاتەكەی بزانە

سێ شەممە, 18 ئەیلول 2018 05:51



بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناغی گرووپەكانی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ئایندهۆڤنی هۆڵەندی رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (7:55) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (كامپ نو) لەشاری بەرشلۆنە بەرێوەدەچێت".

بەرشلۆنە بەسەركردایەتی ئەرنیستۆ ڤالڤێردی یەكەم یاری لە چامپیۆنس لیگ لە وەرزی نوێ ئەنجامدەدات ، بۆ ئەمەش دەیەوێت گرەو لەسەر بردنەوەی نازناوەكە بكات".

بەرشلۆنە لە گرووپی دووەمی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یاری دەكات ، شان بە شانی هەریەكە لە یانەكانی (تۆتنهام و ئایندهۆڤن و ئینتەرمیلان) یاری دەكات".




رێكان عزیز