ریال مەدرید سێ خاڵەكەی لەدەمی شێر بەدەستهێنا

یەک شەممە, 23 ئەیلول 2018 07:07



لەمیانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ریال مەدرید لەنێو یاریگای خۆی سەركەوتنێكی گرنگی تۆماركرد و بە ئەنجامی (1 – 0) لە یانەی ئیسپانیۆلی بردەوە".

گۆڵی یارییەكە یاریزان (ماركۆ ئەسینسیۆ) تۆماریكرد و یانەكەی كردە خاوەنی سێ خاڵ".

بەم ئەنجامەش ریال مەدرید بەشێوەیەكی كاتی پێشەنگی یانەكانی خولی ئیسپانیای وەرگرت و خاوەنی (13) خاڵە و بەجیاوازی خاڵێك پێش بەرشلۆنە دێت بەڵام یارییەكی زیاتر ئەنجامداوە".




رێكان عزیز