ئەمشەو بەرشلۆنە یاری هەیە ، كاتەكەی بزانە

یەک شەممە, 23 ئەیلول 2018 08:09



بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و جیرۆنا رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (9:45) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (كامپ نو) لەشاری بەرشلۆنە بەرێوەدەچێت".

بەرشلۆنە بەشێوەیەكی كاتی پێشەنگی یانەكانی خولی ئیسپانیای بۆ ریال مەدرید لەدەستداوە ، چونكە یانە مەدریدییەكە دوێنێ شەو بە ئەنجامی (1 – 0) لە ئیسپانیۆلی بردەوە".

ئێستا بەرشلۆنە بە كۆكردنەوەی (12) خاڵ لەدوای یانەی ریال مەدریدی یەكەم دێت بە (13) خاڵ بەلام یارییەكی كەمتر ئەنجامداوە".

بۆ یاری ئەمشەویش راهێنەری بەرشلۆنە هەریەكە لە (لەرافینیاو مالكۆم و سامپێر وڤێرمالین وئەلینای) دوورخستۆتەوە".




رێكان عزیز