راهێنەری بەرشلۆنە بەمشێوەیە باسی جیرۆنا دەكات

23/09/2018 - 12:00 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی



ئەرنیستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشلۆنە باس لەیارییەكەی ئەمرۆ دەكات بەرامبەر یانەی جیرۆنا".

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ، ڤالڤێردی باسی لە یارییەكەی ئەمرۆی تیپەكەی كرد و وتی : " لای من شتێكی روونە راهێنەری یانەی جیرۆنا ئەمرۆ بەشێوازێكی جیا یاری دەكات و پشت بە كۆنترۆڵكردنی تۆپ دەبەستێت".

وتیشی : " ئەوان هاتوون بۆ ئەوەی یارییەكە ببەنەوە ، پێم وایە تەنها كار بۆ سەركەوتن دەكەن ، ئەمەش ئەركی ئێمە زەحمەت دەكات".




رێكان عزیز