بەرشلۆنە دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

دوو شەممە, 24 ئەیلول 2018 06:19



لە هەفتەی پێنجەمی خولی یانەكانی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا  هەردوو یانەی بەرشلۆنە و جیرۆنا بە دوو گۆڵ یەكسان بوون".

بەرشلۆنە لە یاریگای كامپ نۆ دوو خاڵی لەدەستدا و یارییە ئاسانەكەی لەخۆی زەحمەت كرد و بە (2 – 2) لەگەڵ یانەی میوان یەكسانبوو".

دوو گۆڵەكەی بەرشلۆنە یاریزانان لیۆنێل میسی و پیكێ تۆماریان كرد، هەردوو گۆڵەكەی جیرۆناش یاریزان ستوانی تۆماریكرد".

ئێستا یانەی بەرشلۆنە بە كۆكردنەوەی (13) خاڵ لە پێشەنگی یانەكانە بە جیاوازی گۆڵ پێش ریال مەدریدی دووەم دێت".




رێكان عزیز