بەسەركردایەتی رۆناڵدۆ ، یوڤینتۆس بردنەوەی تۆماركرد

دوو شەممە, 24 ئەیلول 2018 06:29



لە خولی یانەكانی ئیتاڵیا و لە گەڕی پێنجەمی خولەكە ، یانەی یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە فرۆسینۆنی بردەوە و سێ خاڵی بەدەستهێنا".

هەردوو گۆڵەكەی یوڤینتۆس لە خولەكەكانی 81 و 94 لەلایەن كریستیانۆ رۆنالدۆ و بێرناردیسكی تۆماركران".

بەم ئەنجامانەش یانەی یوڤینتۆس بە كۆكردنەوەی (15) خاڵ لەپێشەنگی خولی ئیتاڵی دەبینرێت و هەنگاوەكانی دەستپێكردووە بۆ پارێزگاریكرن لە نازناوەكەی".




رێكان عزیز