لەزاری خۆیەوە ، ئەگەر رۆناڵدۆ ئامادەبوایە ، پێرێز چی لێدەكرد

25/09/2018 - 09:16 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی



فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید پیرۆزبایی لە لوكا مۆدریچ دەكات بەبۆنەی بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان ، لەهەمان كات باسی رۆناڵدۆش دەكات".

پێرێز لە لێدوانێكیدا وتی : " لەراستیدا مۆدریچ شایستەی خەڵاتەكەیە ، ئەمەش بەرهەمی ماندوبوونی چەند ساڵەیە ، گومانیش لەوە نییە ئەو باشترین یاریزانە".

لەبارەی نەهاتنی رۆناڵدۆش بۆ ئاهەنگەكە ، وتی : " هیوام دەخواست ئەمرۆ لە ئاهەنگەكەبووایە ، ئەگەر ئەو ئامادەبوایە من باوەشم پێدادەكرد ، بەراستی ئەو لەدوای دیستیفانۆ باشترین یاریزانی ریال مەدریدە".




رێكان عزیز