دوای بردنەوەی نازناوی زەبێست ، مۆدریچ چی وت؟

سێ شەممە, 25 ئەیلول 2018 07:27



دوای دەستنیشان كردنی وەك باشترین یاریزانی جیهان و بردنەوەی خەڵاتی نازناوی زەبێست ، مۆدریچ بۆ ئامادەبووانی هۆڵەكە دەدوێت".

مۆدریچ لە لێدوانێكیدا وتی : " بردنەوەی خەڵاتی زەبێست بۆ من شەرەفێكی یەكجار گەورەیە ، بێ شك و بێ گومان بە بێ هاورێیەكانم لە ڕیال مەدرید و كڕواتیا نەمدەتوانی بەمشێوەیە بەردەوام بم".

ئەو وتیشی : " لەراستیدا جێی خۆیەتی لێرەوە پیرۆزبایی لە كریستیانۆ رۆنالدۆ و محمد سەڵاحیش بكەم ، ئەوانیش ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد".




رێكان عزیز