بزانە كەی خەڵاتی باڵۆن دۆر دابەش دەكرێت

25/09/2018 - 11:59 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی



گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی بەشێوەیەكی فەرمی وادەی راگەیاندنی براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئاشكراكرد".

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ كە ئێستا بەجیا خەڵاتی باڵۆن دۆر دابەش دەكات ، ئاشكرای كردووە : " رۆژی 3-ـی مانگی (12)ـ بەشێوەیەكی فەرمی خەڵاتی باڵۆن دۆر رادەگەیەنرێت".

فرانس فوتبۆڵ جگە لە باڵۆن دۆر ، بەخشینی دوو خەڵاتی دیكە رادەگەینێت  ،ئەوانیش (یاریزانی لاو لەهەردوو ئاستی كچان و كوران)".




رێكان عزیز