ئیتاڵیا و ئۆكرانیا یەكسانبوون

پێنج شەممە, 11 تشرینی یەکەم 2018 06:07



لە یارییەكی دۆستانەی نێودەوڵەتی هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئۆكرانیا بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون".

گێمی یەكەم بەیەكسان بوونی هەردوو هەڵبژاردە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە 10 خولەك فیدریكۆ بێرناردیسكی گۆڵی پێشكەوتنی بۆ ئیتاڵیا تۆمار كرد، دوای حەفت خولەك لەم گۆڵە رۆسلان مالینۆفسكی گۆڵی بەرامبەری بۆ ئۆكرانیا تۆمار كردەوە، ئیتاڵیا خۆی بۆ یاری بەرامبەر پۆڵەندا ئامادە دەكات كە بریارە لە 14 ئەم مانگە لە پاڵەوانێتی جامی نەتەوەكان لە ئەوروپا رووبەرووی یەكتر ببەنەوە، ئۆكرانیاش خۆی بۆ یاری بەرامبەر بە چیك ئامادە دەكات كە بریارە لە 16 ئەم مانگە لە پاڵەوانێتی جامی نەتەوەكان لە ئەوروپا رووبەرووی یەكتر ببنەوە".