ئەمرۆ پورتوگال یاری هەیە ، كاتەكەی بزانە

پێنج شەممە, 11 تشرینی یەکەم 2018 06:13



بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕی سێیەمی پاڵەوانیەتی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا ، هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و پۆڵەندا رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (9:45) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (سلاسكی) نێودەوڵەتی لە شاری شۆرزوف بەرێودەچێت".

پورتوگال لە ئاستی یەكەم و لە گرووپی سێیەم یاری دەكات ، شان بە شانی هەڵبژاردەكانی پۆڵەندا و ئیتاڵیا".

لە ئێستادا پورتوگال بە كۆكردنەوەی (3) خاڵ لەیەك یاری پلەی یەكەمی گرتووە ، پۆڵەنداش بە خاڵیك پلەی دووەمی گرتووە ، ئیتاڵیاش بە (1) خاڵ لە دوو یاری پلەی سێیەمی گرتووە".




رێكان عزیز