بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی دۆستانە و ئامادەكاری بۆ خولی نەتەوەكانی ئەوروپا هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و وێڵز رووبەرووی یەكترببنەوە".
یارییەكە كاتژمێر (9:45) شەو بەكاتی هەولێر لەوڵاتی وێڵز بەرێوەدەچێت".
رایان گیگزی راهێنەری هەڵبژاردەی وێڵز بۆ یارییەكەی ئەمرۆ بانگهێشتی (گاریس بیل)ـی نەكردووە ، بەهۆی ئەو ئازارەی لەقاچی هەیەتی".
هەرچی هەڵبژاردەی ئیسپانیایە لەژێر سەرپەرشتی لویس ئەنریكی راهێنەر یەكێك لە باشترین ئاستەكان پێشكەش دەكات و دەیەوێت بەخێرایی گرفتەكانی مۆندیال لەیاد بكات".
رێكان عزیز