ئەمشەو پاڵەوانی جیهان رووبەرووی ئایسلەندا دەبێتەوە

پێنج شەممە, 11 تشرینی یەکەم 2018 06:37



بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی دۆستانە و ئامادەكاری بۆ خولی نەتەوەكانی ئەوروپا هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئایسەندا رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (10:00) شەو بەكاتی هەولێر بەرێوەدەچێت".

دیدی دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا لیستی یاریزانەكانی بۆ هەردوو یارییەكەی بەرامبەر ئایسەندا و ئەڵمانیا راگەیاند ، لە لیستەكەش بەشێكی زۆری ئەو یاریزانانە دوورخرانەوە كە جامی جیهانیان بردەوە".

وەك لە لیستەكەی دیشامپ دەردەكەوێت هەریەكە لە (لوكاس دینی و مامادۆ ساخۆ و كورت زوما) لە شوێنی یاریزانان (میندی و ئۆمتیتی و عادل رامی و تۆلیسۆ) بانگهێشتكراون".




رێكان عزیز