ئەستێرە ئەڵمانییەكە دووچاری پێكان هات

دوو شەممە, 15 تشرینی یەکەم 2018 07:26



یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی جێهێشتنی كامپی مەشقی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای لەلایەن جیرۆم بواتینگ راگەیاند ".

بایرن میونخ لە بەیانێكی فەرمی كە لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت:" بواتینگ لە قاچی توشی پێكان بووە بەهۆیەوە كامپی مەشقی ئەڵمانیای جێهێشتوە، بەمەش ئەم یاریزانە لەیاری سێ شەممەی ئەڵمانیا بەرامبەر بە فەرەنسا لە جامی نەتەوەكان لە ئەوروپا بەشداری ناكات".

بواتینگ لەیاری ئەڵمانیا بەرامبەر بە هۆڵەندا توشی پێكان بوو كە تیایدا بەسێ گۆڵی بێ بەرامبەر توشی دۆران هاتن ".