بەبروای گواردیۆلا یەكێك لەم سێ یانەیە دەبێتە پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ

دوو شەممە, 15 تشرینی یەکەم 2018 07:57



پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچسەرسیتی ئینگلیزی باس لە ئەگەری بەدەستهێنانی چامپیۆنس لیگ دەگاتەوە و پێی وایە یەكێك لەم سێ یانەیە دەبێتە پاڵەوان".

گواردیۆلا لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی دەیلی ئێكس پرێسی وتی "
هەر تیپێك مێژووێكی دێرینی هەبێت لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ، ئەوا ئەو كێبركێ لەسەر دەكات".

لەبارەی ناوی سێ یانەكە ، گواردیۆلا وتی : هەریەك لە یانەكانی بەرشلۆنە وریال مەدرید و یوڤینتۆس پاڵێوارون بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگی ئەم وەرزە".




رێكان عزیز