ئەمشەو ئیسپانیا و ئینگلتەر گڕ لە ڤیامارین بەردەدەن

دوو شەممە, 15 تشرینی یەکەم 2018 08:04



لەمیانی یارییەكانی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا، ئەمشەو ئیسپانیا و ئینگلتەرا یاری لوتكە ئەنجام دەدەن و گڕ لە یاریگای یانەی ئیشبیلیە بەردەدەن".

لە كۆمەڵەی چوارەمی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا كە پاڵەوانیەتییەكی نوێیە ، ئەمشەو (9:45) شەو بەكاتی هەولێر ، هەڵبژردەی ئیسپانیا لە یاریگای بینیتۆ ڤیامارین یارییەكی لووتكەیی بەرامبەر یانەی ئینگلتەرا ئەنجام دەدات".

ئیسپانیا لە یاری یەكەمی نێوانیاندا لە یاریگای ویمبڵی بە ئەنجامی (2 – 1) بردنەوەی تۆماركرد ، ئێستاش خاوەنی شەش خاڵە بە بردنەوەیەكی دیكەش لە هەڵبژاردەی كرواتیا".




رێكان عزیز