میسر بەفەرمی گەیشتە كۆتاییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەفریقیا

چوار شەممە, 17 تشرینی یەکەم 2018 07:08



هەڵبژاردەی میسر سەركەوتنێكی ئاسانی بەرامبەر بە سۆزیلاند بەدەستهێنا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ڕكابەرییەكانی جەولەی چوارەمی كۆمەڵەی دەیەمی پاڵاوتنەكانی ئەفریقیا و سەركەوت بۆ كۆتاییەكان".

گۆڵی یەكەمی میسۆ لەلایەن ئەحمەد حجازی لەخولەكی 19 تۆمار كرا گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات، گۆڵی دووەمیش لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە هەشت خولەك لەلایەن مەروان موحسین تۆمار كرا، لەم یارییەشدا محمد صەلاحی گۆڵكاری یانەی لیڤەرپول بەهۆی پێكانەوە بەشداری نەكرد".

میسر بەسەردایەتی خافێر ئەگێری مەكسیكی بووە خاوەنی نۆ خاڵ پلەی دووەمی گرتوەو سەركەوت بۆ كۆتاییەكانی ئەفریقیا كە بریارە كامیرۆن میوانداری بكات".