راهێنەری بەرازیل: هەر دەبوایە گۆڵی سەركەوتن بێت

17/10/2018 - 11:15 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی



تیتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل باس لەیارییەكەی دوێنێ دەكات بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ، دەشڵێت ئێمە دڵنیابووین لەوەی گۆڵ لەهەركاتێك بێت دێت".

تیتی لە لێدوانێكیدا وتی : " بە درێژایی یارییەكە ئاستی ئێمە باشتر بووە لەئاستی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین زۆرترین هەلمان دروست كردووە بۆ ئەوەی گۆڵ تۆمار بكەین".

ئەوەیشی وت : " دڵنیابووین لەوەی گۆڵ دێت ، بۆ ئەمەش كاری زۆرمان كرد ، سەركەوتنەكەش بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو".




رێكان عزیز