راهێنەری ریال مەدرید : بەخت یاوەرمان نەبوو

یەک شەممە, 21 تشرینی یەکەم 2018 06:57



گۆلین لۆبیتیگی راهێنەری یانەی ڕیال مەدرید بروای وایە ئەو دۆرانی تیپەكەی لەیاری بەرامبەر لیڤانتی توشی بوو دۆرانێكی دادگەرانە نەبوو".

لۆبیتیگی لە لێدوانێك بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی گوتی :" تیپەكەمان چانسی نەبوو لە یارییەكە یاریزانەكانمان چەندین دەرفەتیان لەدەستداو شیاوی سەركەوتن بووین".

ئەم ڕاهێنەرە گوتیشی:" بەشێوەیەكی سەیر دەرفەتەكانمان لەدەستدا، تۆپی پێ ئێمەی سزادا ، بەڵام ئەمە وەرزشە لەسەرمان پێویستە ئەم دۆرانە نادادگەرییە تێپەڕێنین".