گاتۆزۆ پێش دێربییەكەی ئەمرۆ ، ئەم داواكارییەی هەیە

یەک شەممە, 21 تشرینی یەکەم 2018 07:03



جیانرۆ گاتوسۆی راهێنەری یانەی میلان داوای لە یاریزانانی تیپەكەی كرد هیچ ترسیان نەبێت لە ڕووبەڕوو بونەوەی یانەی ئەنتەرمیلان لەیاری دێربی كە ئەمشەو ئەنجام دەدرێت".

گاتوسو لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەكە گوتی:" پێویستە هەست بە پاڵەپەستۆی زۆر نەكەین لە یاریگا، هەموو یاریزانەكانمان یاریزانی بەتوانان بۆ ئەم جۆرە یارییانە ئامادەن، تیپەكەمان ئاستی بەرز بۆتەوەو پێویستی بە یاری كردن هەیە بەشێوەیەكی باش لە هێرشبردن و بەرگری، دەبێت ئەوە بزانین كەی بەرگری دەكەین و كەی هێرش دەبەین ، ئەنجامەكانی ئێستامان جیاوازە لە مانگێك بەر لە ئێستا،جارێكی تر داوا لە یاریزانەكان دەكەم بەبێ ترس یاری بكەن ئەنتەرمیلان تا ئێستا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە ئێمەش پێویستمان بەوە هەیە بەبێ ترس یاری بكەین، پێكهاتەی تیپەكەمان لەچاو وەرزی رابردوو باشترە، هیگواین چانسی ئێمە بەرز دەكاتەوە، لەیاری ئەمەشەو كالدارا لە پێكهاتەی یەدەگ دەبێت چونكە بەتەواوی چاك نەبۆتەوە".