پاریس سان جێرمان دەیەم بردنەوەی تۆماركرد

یەک شەممە, 21 تشرینی یەکەم 2018 07:09



یانەی پاریس سان جێرمان بردنەوەی 10می لەسەریەكی لەخولی یانەكانی فەرەنسا تۆمار كرد كاتێك لە یاریگای خۆی بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئەمیانی بردەوە".

ماركۆس كۆریا لەخولەكی 12 گۆڵی یەكەمی بۆ پاریس سان جێرمان تۆمار كرد ، بەر لەكۆتایی گێمی یەكەمیش بە سێ خولەك ئەدریان رابیۆ گۆڵی دووەمی بۆ پاریسیەكان تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم دوو گۆڵە كۆتایی هات".

جۆلیان دراكسلەر لەخولەكی 80 گۆڵی سێیەمی بۆ پاریسیەكان تۆمار كرد، دوای دوو خولەكی تر كیلیان مبابێ تیپەكەی كردە خاوەن گۆڵی چوارەم، دواین گۆڵیش لەخولەكی 87 لەلایەن موسا دیابی تۆمار كرا، لەم یارییەش نێمار بەشداری نەكردوو لەلایەن راهێنەر پشووی پێدرا تا بۆ یاری یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر بە ناپۆلی بەشێوەیەكی باش ئامادەبێت و بەم بردنەوەیەش بوونە خاوەنی 30 خاڵ بە تەنها پێشەنگیان گرتوە".