بەبروای بۆفۆن ، ئەم سێ گۆڵپارێزە ئێستا باشترینی جیهانن

22/10/2018 - 09:59 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی


جیجی بۆفۆنی ئیتاڵی و ئەستێرەی پێشووی یانەی یوڤینتۆس و ئێستای یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ناوی سێ باشترین گۆڵپارێزی جیهانی ئاشكرا دەكات".

بۆفۆن لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی : " لەراستیدا لەحاڵی حازر زۆرن ئەوانەی پارێزگارییەكی پتەو لە گۆڵەكانیان دەكەن ، گۆڵپارێزی زۆر نایاب لە جیهان هەن".

وتیشی : " ئەگەر بمەوێت باشترین (3) گۆڵپارێز دەستنیشان بكەم ئەوا ناوی هەریەكە لە (ئۆبلاك و دیخیا و نۆیەر) دەهێنم بۆ باشترینی جیهان ، لەدوای ئەوانیش (ناڤاس و شتیگن) دێن".




رێكان عزیز