ریال مەدرید بۆند لەگەڵ ئیبراهیمۆڤیچ واژۆ دەكات

دوو شەممە, 22 تشرینی یەکەم 2018 07:31



رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید گەیشتۆتە رێككەوتنێكی سەرەتایی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێكی نوێ كە ئێستا لە خولی ئەمریكی یاری دەكات".

رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی دەڵێت : " یانەی ریال مەدرید بۆ چارەسەركردنی هێڵی هێرشبردن دەیەوێت بۆند لەگەڵ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ واژۆ بكات".

سەرچاوەكە دەڵێت : " ریال مەدرید لەگەڵ كردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان دەیەوێت لەسەرەتای ساڵی نوێ بۆند لەگەڵ یاریزانەكە واژۆ بكات و بۆندەكەش بۆ ماوەی (6) مانگ بێت".




رێكان عزیز