رۆناڵدۆ داوای لە یوڤێنتۆس كردووە ئەم یاریزانەی ریال مەدرید بكرن

سێ شەممە, 06 تشرینی دووەم 2018 07:12



كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤینتۆس داوای لە كارگێری یانەكەی كردووە بۆند لەگەڵ ئەستێرەیەكی ریال مەدرید واژۆ بكەن".

رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی دەڵێت : " رۆناڵدۆ داوای لە كارگێری یوڤینتۆس كردووە بۆندێك پێشكەشی ریال مەدرید بكەن بۆ ئەوەی كایلۆر ناڤاس بگوازنەوە ریزەكانیان".

رۆناڵۆ ئەوەیشی وتووە : " ناڤاس ئێستا یەدەگی كۆرتوایە ، بۆیە دەرفەتە لە گواستنەوەی زستانە بۆند لەگەڵ ئەم گۆڵپارێزە كۆستەریكییە واژۆ بكەن".




رێكان عزیز