پلانی ڤالڤێردی بۆ مێسی ئاشكرابوو

سێ شەممە, 06 تشرینی دووەم 2018 07:35



ئەرنیستۆ ڤالڤێردی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بەرشلۆنە پلانی خۆی بۆ قۆناغی چارەسەری لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی ئاشكراكرد".

میسی لەیاری بەرامبەر یانەی ئیشبیلیە دووچاری پێكان هات و نەیتوانی لەیارییە لووتكەكانی بەرامبەر یانەی ریال مەدرید و ئینتەرمیلان بەشداری بكات".

میسی لەگەڵ شاندی یانەی بەرشلۆنە گەشتی شاری میلانۆی كردووە ، بۆیە پلانی ڤالڤێردی ئەوەیە لەیارییەكەی ئەمشەو نیو كاتژمێر بەشداری بكات بۆ ئەوەی لەیارییەكانی داهاتوو بەباشی ئامادە بێت".




رێكان عزیز