بەبروای سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا ، باڵۆن دۆر بۆ ئەم یاریزانە دەبێت

چوار شەممە, 14 تشرینی دووەم 2018 06:14

 

نویل لۆ گری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا ناوی ئەو كەسە ئاشكرا دەكات كە شایستەیە ببێتە خاوەنی خەڵاتی باڵۆن دۆر كە ساڵانە گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ دابەشی دەكات".

لو گری لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ ئێستگەی مۆنتی كارلۆی فەرەنسی وتی : " لەراستیدا ڤاران شایستەی ئەوەیە ببێتە خاوەنی خەڵاتی باڵۆن دۆر".

وتیشی : " ئەو توانی جامی جیهانی و چامپیۆنس لیگ لەیەك وەرز بباتەوە ، ئەمەش ئەركێكی قورسە بۆ یاریزانێكی بەرگری لەمشێوەیەدا".


 

رێكان عزیز