رامۆس وەڵامی لۆفرینی دایەوە

15/11/2018 - 10:17 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی و كاپتی یانەی ریال مەدرید وەڵامی لێدوانەكانی دیان لۆفرینی كرواتی و بەرگریكاری یانەی لیڤەرپوول دەداتەوە".

لۆفرین پێشتر وتبووی : " رامۆس زۆر زیاتر لەمن هەڵە دەكات ، بەڵام كەس باسی ناكات و گرنگی پێ نادەن چونكە تیپەكەی یارییەكان دەباتەوە".

رامۆس لەوەڵامدا وتی : " هەندێك كەس نازانن چۆن لەم دۆخەی ئێستایان دەرباز بن ، من وەڵامی كەس نادەمەوە ، بەڵام ئەوەندە دەڵێم ژیان هەر كەسێك دەخاتە شوێنی خۆی".


 

رێكان عزیز