مێسی بۆمبەكەی تەقاندەوە و راهێنەری داهاتووی ئاشكراكرد

پێنج شەممە, 15 تشرینی دووەم 2018 08:23

 

ماڵپەرێكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە ، راهێنەری داهاتووی یانەكەی بڵاوكردەوە".

ماڵپەری دۆن باڵۆن دەلێت : " مێسی داوای لە ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە كردووە بۆند لەگەڵ كیكی سیتینی راهێنەری یانەی ریال بیتیس واژۆ بكەن و لە شوێنی ڤالڤێردی دەست بەكاری بكەن".

سەرچاوەكە دەڵێت : " میسی زۆر سەرسام بووە بە تواناكانی سیتین و دەیەوێت لەكۆتایی ئەم مانگە وەك راهێنەری نوێ دەستبەكاربێت".


 

رێكان عزیز