بەرشلۆنە بۆندی ئەلبا نوێ دەكاتەوە

17/11/2018 - 10:06 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی گرێبەستی ئەستێرەیەكی تیپەكەی تازە دەكاتەوەو سنورێكی بۆ ئەو پڕوپاگەندانە دانا كە باسیان لە رۆیشتنی دەكرد لە یانەكە".

رۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی رایگەیاند پیپ سیگورای بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشلۆنە پەیوەندی لەگەڵ فیسنتی فۆریسی بەڕێوەبەری كارەكانی جۆردی ئەلبا كردووە بۆ ئەوەی گرێبەستەكەی تازە بكەنەوە".

گرێبەستی ئەلپا لە هاوینی 2020 كۆتایی پێدێت و هەریەك لە یانەكانی مانچستەریۆنایتد و یۆڤنتۆس هەوڵیانداوە گرێبەستی لەگەڵ واژوو بكەن".

پیپ سیگورای رایگەیاند لە پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئەلپا ئەوە دووپات كرایەوە جۆردی ئەلبا دەیەوێت گرێبەستەكەی تازە بكاتەوە".