كلۆپ داوای سێ یاریزانی لە ئیدارەی تیپەكەی كردووە

یەک شەممە, 18 تشرینی دووەم 2018 06:44

 

یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوول ، بۆ بەهێزكردنی ریزەكانی تیپەكەی داوای كرینی سێ یاریزانی نوێی كردووە".

رۆژنامەی ئیكسپرێسی ئینگلیزی ئاشكرایكردووە: " یۆرگن كلۆپ دەیەوێت ریزی یانەكەی بەهێزبكات بۆ ئەمەش داوای كرینی سێ یاریزانی نوێی كردووە و دەیەوێت لە وەرزی نوێ یارییان پێ بكات".

ئەو رۆژنامەیە لەبارەی ناوی یاریزانەكان دەڵێت : " زیلنسكی و دی لیخت و دیمبلی لەسەرووی لیستی یاریزانان بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوولەوە بكەن و ئامانجی یەكەمی كلۆپن".


 

رێكان عزیز