سویسرا وانەیەكی نوێی فێری بەلجیكا كرد

دوو شەممە, 19 تشرینی دووەم 2018 05:51

 

لە ئەنجامێكی گەورەی چاوەڕوان نەكراوی خولی نەتەوەكان لە ئەوروپا لە ئاستی یەكەمی كۆمەڵەی دووەم هەڵبژاردەی سویسرا دواكەوتنی خۆی بە دوو گۆڵ كردە بردنەوە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە بەلجیكا و خۆی گەیاندە چوار گۆشەی زێرین".

سۆرگان هازارد لەخولەكی دوو گۆڵی یەكەمی بۆ بەلجیكا تۆمار كرد، هەمان یاریزان لەخولەكی 17 تیپەكەی كردە خاوەن گۆڵی دووەم، لەدوای ئەم دوو گۆڵەش سویسرییەكان راپەڕینێكی گۆڵیان ئەنجامداو لەخولەكی 26 ریكاردۆ رۆدریگیز بە لێدانی سزا سویسرای كردە خاوەن گۆڵی یەكەم ،دوای پێنج خولەكی تر هاریس سیفرۆفیچ گۆڵی بەرامبەری بۆ سویسرا تۆمار كردەوە،هەمان یاریزان بەر لەكۆتایی گێمی یەكەم بەیەك خولەك گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی بۆ سویسرا تۆمار كرد".

لە گێمی دووەمیش سویسرا لە ئاستە بەرزەكەی بەردەوام بوو لەخولەكی 62 نیكۆ ئیلفیدی گۆڵی چوارەمی بۆ سویسرا تۆمار كرد، دواین گۆڵیش لەخولەكی 84 لەلایەن هاریس سیفرۆفیچ تۆمار كرا، بەم بردنەوەیەش سویسرا خۆی گەیاندە قۆناغی چوار گۆشەی زێرین و بەلجیكاش لە ئاستی یەكەم مایەوە، ئەمەش یەكەم دۆران بوو بۆ تیپەكە لەدوای دۆرانی لەیاری پێشكۆتایی مۆندیالی روسیا".