بەفەرمی ... جەزائیر گەیشتە كۆتاییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەفریقیا

دوو شەممە, 19 تشرینی دووەم 2018 05:55

 

هەڵبژاردەی جەزائیر خۆی گەیاندە كۆتاییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەفریقیا كە بریارە كامیرۆن لەهاوینی داهاتوو میوانداری بكات".

جەزائیر لە جەولەی پێنجەمی كۆمەڵەی چوارەم لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە تۆگۆی بردەوە".

ریاز محرز لەخولەكی 15 گۆڵی یەكەمی بۆ جەزائیر تۆمار كرد،لەدوای ئەویش یوسف عەتال لەخولەكی 28 تیپەكەی كردە خاوەن گۆڵی دووەم، دوای دووخولەكی تریش ریاز محرز گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەكەی تۆمار كرد، تاكە گۆڵەكەی تۆگۆ لەلایەن لابا كۆدگۆ لەخولەكی 55 تۆمار كرا، دواین گۆڵی جەزائیر لەخولەكی 90 لەلایەن بەغداد بونجاح تۆمار كرا، بەم بردنەوەیەش جەزائیر بووە خاوەنی 10 خاڵ بەفەرمی گەیشتە كۆتاییەكان".