زانیاری لەبارەی یارییەكەی ئەمرۆی ریال مەدرید بزانە

پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2018 05:57

 

یانەی ڕیال مەدرید دواین ئامادەكاری ئەنجامدا بۆ یاری بەرامبەر ملیلیە لە یاری چوونی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا كە بریارە ئەمرۆ ئێوارە لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ ئەنجام بدرێت".

پێشبینی دەكرێت لەم یارییەدا گاریس بێل بەهۆی ئەو پێكانەی لەیاری بەرامبەر ڤالنسیا لەخولی ئیسپانیا توشی بوو بەشداری نەكات تا بۆ یاری جەولەی داهاتووی خولی ئیسپانیا بەرامبەر بە هویسكا ئامادەبێت".

جگە لە بێل، تۆنی كروسی ئەڵمانیش بەشداری لەم یارییەدا ناكات بەهۆی ئەو پێكانەی لە بەستەرەكانی ئەژنۆی توشی بووە، هەر بەهۆی ئەم پێكانەش بوو لەیاری بەرامبەر ڤالنسیاش بەشداری نەكرد".

سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری ریال مەدرید سێ یاریزانی تیپی كاستیای بۆ ئەم یارییە بانگهێشت كردووە ئەوانیش بریتین لە كریست و خافی سانشێز و فیدالگۆ ، ریال مەدرید لەیاری هاتن بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێناوە، ئێستاش چانسی زۆرە بگاتە قۆناغی داهاتوو ئەركی لەم یارییەدا ئاسانە".

سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری یانەی ریال مەدرید بەر لەم یارییە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بەدیاركەوت و باسی لە چەند بابەتێكی تایبەت بە تیپەكەی كرد".

سۆلاری گوتی :" نازانم لە گواستنەوەی زستانە چ روو دەدات گواستنەوەی یاریزانان لە تایبەت مەندی من نیە".