شەمەندەفەری یوڤینتۆس لەخێراییەكەی بەردەوامە و ئینتەریشی راماڵی

08/12/2018 - 08:53 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لە یاری دێربی خولی یانەكانی ئیتاڵیا لەسەر یاریگای ئەلیانز تۆرینۆ یانەی یۆڤنتۆس بردنەوەی شەشەمی لەسەریەكی بەدەستهێنا كاتێك بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە یانەی ئەنتەرمیلانی بردەوە".

گێمی یەكەم بەیەكسان بوونی هەردوو یانە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە یانەی یۆڤنتۆس درێژەیدا بە پاڵەپەستۆكان تا توانی لەخولەكی 66 گۆڵی بردنەوە لەلایەن ماریۆ ماندۆزكیچ تۆمار بكات، هەرچەندە لەدوای ئەم گۆڵەش هەردوو یانە چەند دەرفەتێكی گۆڵكردنیان بۆ رێككەوت بەڵام نەیتوانی بیكەن بە گۆڵ و یارییەكە بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە سوودی یۆڤنتۆس كۆتایی هات.

بەم بردنەوەیەش یۆڤنتۆس بووە خاوەنی 43 خاڵ لە پێشەنگ، ئەنتەرمیلانیش بە 29 خاڵ بەشێوەیەكی كاتی لە پلەی سێیەم مایەوە".

ڕەنگاڵە