زانیاری لەبارەی یارییەكەی ئەمرۆی بەرشلۆنە و ئیسپانیۆل بزانە

08/12/2018 - 10:02 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لەجەولەی 15می خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی بەرشلۆنە بە ئامانجی پارێزگاریكردن لە پێشەنگی خولی یانەكانی ئیسپانیا دەبێتە میوانی یانەی ئیسپانیۆڵی ركابەری".

بۆ یانەی بەرشلۆنە باشترین نیە لە یاری دێربی بۆ ئەوەی پارێزگاری لە پێشەنگی یانەكان بكات، سەرەرای ئەوەی ئیسپانیۆڵ سەرەتایەكی باشی لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا دەست پێكرد لەژێر سەرپەرشتی راهێنەر خوان فرانسیسك فیریر بەڵام لە سێ یاری رابردوو توشی سێ دۆرانی لەسەریەك هاتوە، لە جەولەی رابردووش بە خیتافی دۆراوە".

ئیسپانیۆڵ لەسەرجەم یارییەكانی ئەم وەرزەی خولەكە لەسەر یاریگای خۆی بردنەوەی بەدەستهێنا، تا لە جەولەی 13می خولەكە بە یانەی جیرۆنا دۆرا لەیاریگا و بەردەم هاندەرانی".

بەرشلۆنە لەكاتێكدا ئەم یارییە ئەنجام دەدات خاوەنی 28 خاڵەو پێشەنگی یانەكانی گرتوەو لە جەولەی رابردووش توانی لە یانەی ڤیاریال بباتەوە، گومان لە ئاستی فلیپ كۆتینیۆ دەكرێت و چاوەڕێ دەكرێت عوسمان دێمبیلی لە ئاستە بەرزەكەی بەردەوام بێت كەم بەم دواییە پێشكەشی دەكات".

رۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆ ئاشكرای كردووە هەریەك لە لویس سوارێز و ئارسەر میلۆ دوای بەشداری كردنیان لە مەشقە بە كۆمەڵیەكانی تیپەكە بۆ ئەم یارییە ئامادەن و بەشداری دەكەن و لە پێكهاتەی سەرەكی دەبن، لەهەمان كات ئارتۆر فیدالیش ئامادەیە بۆ یاریكردن پاش ئەوەی لە جامی ئیسپانیا بەشداری نەكرد، رۆژنامەكە هاندەرانی لە دۆخی باشی تەندروستی سێرجی رۆبیرتۆش ئاگادار كردەوە پاش ئەوەی بەتەنها مەشقی ئەنجامدا بەڵام دیارنیە بەشداری لەم یارییەدا دەكات یاخود نا".

یانەی بەرشلۆنە رایگەیاند بەهۆی پێكانەوە مالكۆم دی ئۆلیڤێرای بەرازیلی ناتوانێت بەشداری لەیاری ئەمشەو بكات و 10 تا 15 رۆژ لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە".