سوارێز ئامادەیی خۆی بۆ یاری دێربی كەتەلۆنیا راگەیاند

08/12/2018 - 10:33 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لویس سوارێزی ئۆروگوایی و هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە هەواڵێكی خۆشی دایە هاندەرانی تیپەكەی و ئامادەیی خۆی بۆ یاری دێربی راگەیاند".

سوارێز لە ئەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام وێنەیەكی خۆی داناوە كە مەشق دەكات لەگەڵ یانەكەی و ئامادەیی خۆی بۆ یاری ئەمشەو بەرامبەر ئیسپانیۆل راگەیاند".

سوارێز بەهۆی پێكانەوە لەیارییەكانی رابردووی بلاوگرانا دابرابوو ، بەڵام بۆ یاری دێربی دەگەرێتەوە كە ئەمشەو لە یاریگای (پاوەر 8) بەرێوەدەچێت".


 

رێكان عزیز