بەفەرمی ... رێڤەربلێت بووە پاڵەوانی جامی لیپەرتادۆرس

10/12/2018 - 08:13 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ریڤەرپلێت بۆ جاری چوارەمین لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی لیپەرتادۆرسی یانەكانی ئەمەریكای باشور پاش ئەوەی لەیاری چوونی كۆتایی لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە كاتی زیاد كراو لە یانەی بۆكاجۆنیۆرزی بردەوە".

یاری هاتن بەیەكسان بوونی هەردوو یانە بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەكیان كۆتایی هاتبوو، لە گێمی یەكەم لەخولەكی 44 بۆكاجۆنیۆرز بە گۆڵێك پێشكەوت گۆڵەكەش لەلایەن داریۆ بینیدیتۆ تۆمار كرا، لە گێمی دووەم ریڤەرپلێت لەلایەن لۆكاس براتۆ لەخولەكی 67 گۆڵی بەرامبەری تۆمار كردەوە، یارییەكەش بەم ئەنجامە كۆتایی هات، بەڵام جیاوازی گۆڵ تۆمار كردن لە دەرەوەی یاریگای خۆت لەم پاڵەوانێتیە هەژمار ناكرێت بۆیە یارییەكە چووە كاتی زیاد كراو، یانەی ریڤەرپلێت لەخولەكی 108 لەلایەن خوان كینتیرۆ گۆڵی دووەمی تۆمار كرد، لەخولەكی 121 گۆنزالۆ مارتینیز گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد، بەم بردنەوەیش بووە پاڵەوان و وەك نوێنەری یانەكانی ئەمەریكای باشور بەشداری لە جامی جیهانی یانەكان دەكات كە بریارە رۆژی چوارشەممە لە وڵاتی ئیمارات یارییەكانی دەست پێ بكات".

ڕەنگاڵە