ریال مەدرید سێ خاڵی گرنگی لە هۆیسكا وەرگرت

10/12/2018 - 08:19 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ڕیال مەدرید بردنەوەی دووەمی لەسەریەكی لەخولی یانەكانی ئیسپانیا تۆمار كردوو سەركەوت بۆ پلەی چوارەمی ریزبەندی كاتێك بە زەحمەتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە هویسكای بردەوە".

یاریگای ئەلكۆراز میوانداری یارییەكەی كرد، لەخولەكی هەشت گاریس بێل گۆڵی بردنەوەی بۆ ریال مەدرید تۆمار كردوو یارییەكەش تا كۆتایی بەم شێوەیە بەرەوام بوو سەرەرای ئەوەی یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵیاندا گۆڵی زیاتر لە یارییەكە تۆمار بكەن".

بەم ئەنجامەش ریال مەدرید بووە خاوەنی 26 خاڵ پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتوە، هویسكاش دواین پلەی ریزبەندی گرتوە".

ڕەنگاڵە