میلان دیسان (2) خاڵی گرنگی لەدەستدا

10/12/2018 - 08:23 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی میلان لە سان سیرۆ لە یارییەكانی جەولەی 15می خولی یانەكانی ئیتاڵیا دووخاڵی گرنگی لەدەستدا پاش ئەوەی بەبێ گۆڵ لەگەڵ یانەی تۆرینۆ بەرامبەر بوو".

لە گێمی یەكەم یانەی تۆرینۆ ئاستێكی باشی پێشكەش كردوو لەلایەن ئەندریا بیلۆتی چەند دەرفەتێكی لەدەستدا، میلانیش ناوە ناوە هێرشی دەكردە سەر یانەی تۆرینۆ".

لە گێمی دووەم ئاستی یانەی میلان بەرز بویەوە لەچاو گێمی یەكەم بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بكەن و یارییەكە بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، بەم ئەنجامەش میلان بووە خاوەنی 26 خاڵ پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتوەو یانەی تۆرینۆش بووە خاوەنی 22 خاڵ پلەی شەشەمی ریزبەندی گرتوە".

ڕەنگاڵە