لۆڤ بەلێدوانێك ، شتیگنی تووشی شۆك كرد

10/12/2018 - 08:44 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یواكیم لۆڤی ئەڵمانی و راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ، تیر شتیگنی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بێ هیوا كرد".

لۆڤ لە لێدوانێكیدا وتی : " من هیچ گومانێكم لە تواناكانی شتیگن نییە و ئەو گۆڵپارێزێكی نایابە ، بەڵام بابەتەكە هەر وەك خۆیەتی و نۆیەر هەر لە پێكهاتەی سەرەكی تیپەكەمان دەمێنێتەوە".

لۆڤ وتیشی : " نۆیەر تا كۆتایی یارییەكانی یۆرۆی (2020) وەك گۆڵپارێزی سەرەكی دەمێنێتەوە ، بەڵام بێ گومان دەرفەت دەدەینە شتیگن بەشداری بەشێك لەیارییەكان بكات".


 

رێكان عزیز