ئەمشەو ئەتلەتیكۆ مەدرید ، لە بەلجیكا میوانی كلوب بروجە

سێ شەممە, 11 کانونی یەکەم 2018 06:45

 

لە یارییەكانی كۆمەڵەی یەكەمی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا جەولەی شەشەم ، یانەی ئەتلەتیكۆمەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی كلوب بروجی بەلجیكی".

ئەتلەتیكۆمەدرید لەیاری چوون بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردنەوەی تۆمار كردووە، ئێستاش ئەم یانەیە پاش ئەوەی لە جەولەی رابردوو سەركەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر كرد هەوڵ دەدات پلەی یەكەمی ئەم كۆمەڵەیە مسۆگەر بكات، ئەتلەتیكۆمەدرید لە جەولەی رابردووی خولی ئیسپانیا لە ئەلاڤێشی بردەوەو ئێستاش دەیەوێت درێژە بەسەركەوتنەكان بدات".

بۆ ئەم یارییە دییگۆ كۆستا و خوانفران و فلیپی لویس بەهۆی پێكانەوە بەشداری لەم یارییەدا ناكەن بەڵام دۆرتمۆند چاوی لەبەدەستهێنانی پێشەنگی ئەم كۆمەڵەیەیە".

هەرچی یانەی كلوب بروجی بەلجیكیە سەركەوتنی بۆ خولی ئەوروپی مسۆگەر كردووە،ئەم یانەیە بردنەوەی لەم یارییە لە رووی ماددیەوە قازانج دەكات، ئەگینا هیچ لە ریزبەندەكەی ناگۆڕێت".