ئەمشەو پاریس سان جێرمان بەم رێگایە دەگاتە قۆناغی (16)ـی چامپیۆنس لیگ

سێ شەممە, 11 کانونی یەکەم 2018 07:23

 

لەیاری دووەمی كۆمەڵەی سێیەمی چامپیۆنس لیگ یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی سرفینیای سربی.

پاریس لەیاری هاتن بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردنەوەی تۆمار كرد، پاریسیەكان لە جەولەی رابردووی خولی فەرەنسا بەهۆی خوپیشاندانەكانی پاریس یارییەكەیان دواخرا، ئێستاش لەرووی توانای جەستەیی بەشێوەیەكی زۆر باش بۆ ئەم یارییە ئامادەكارییان كردووەو هەوڵ دەدەن بردنەوە تۆمار بكەن و بگەنە قۆناغی داهاتوو.

گومان هەیە نێمار بەشداری لەم یارییەدا بكات بەهۆی ئەو پێكانەی توشی هاتوە هەر بەم هۆیە لە جەولەی پێشووتری خولی فەرەنسا بەرامبەر بە ستراسبۆرگ بەشداری نەكرد، بەڵام لەگەڵ شاندی یانەكە گەشتی سربیای كردووەو ئەمەش چانسی بەشداری كردنی لە یارییەكە زیاتر كردووە".
هەرچی یانە سربیەكەیە چاوی لەوەیە بگاتە خولی ئەوروپی و خاوەنی چوار خاڵە، ئەم یانەیە دەیەوێت بردنەوە تۆمار بكات و دەیەوێت یانەی ناپۆلیش بەرامبەر لیڤەرپول براوە بێت بۆ ئەوەی بگاتە خولی ئەوروپی ئەمەش ئەگەرێكی زەحمەتە بەڵام دوورنیە رووبدات".