ئەمشەو ناپۆلی و لیڤەرپوول گڕ لەیاریگای ئەنفیڵد بەردەدەن

11/12/2018 - 10:25 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یاریگای ئەنفێڵد میوانداری یاری لوتكەی كۆمەڵەی سێیەمی جەولەی شەشەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكات، كاتێك ناپۆلی ئیتاڵی رووبەرووی لیڤەرپولی ئینگلیزی دەبێتەوە".

كارلۆ ئەنشلۆتی ئیتاڵی پێكهاتەی تیپەكەی بۆ ئەم یارییە راگەیاند تیایدا رائول ئەلبیۆلی بەرگریكاری ئیسپانی گەراوەتەوە پێكهاتەی تیپەكەی پاش ئەوەی لە جەولەی رابردووی خولی ئیتاڵیا بەرامبەر فرۆسینۆنی بەشداری نەكرد، ئەنشلۆتی هیوای وایە بتوانێت ئەنجامێكی باش لەم یارییەدا تۆمار بكات و تیپەكەی لە قۆناغی داهاتوو ببینێتەوە".

ناپۆلی ئێستا پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەی گرتوە، بۆ ئەم یارییەش تەواوی یاریزانە سەرەكیەكان بەشداری دەكەن لەوانەش میلیك و لۆرینزۆ ئنسینی و خۆزیە كاییخۆن ، لەیاری هاتنیش ناپۆلی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە لیڤەرپولی بردۆتەوەو ئەم یارییەش یارییەكی یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ تیپەكە".

هەرچی یانەی لیڤەرپولە لە ئێستادا لە باشترین دۆخدایە ، ئەم یانەیە لە جەولەی رابردووی پریمەرلیگ توانی پێشەنگی خولەكە بگرێت و موحەممەد سەلاحیش پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكەی گرتوەو ئێستادا لە دۆخێكی باشدایە بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی لە دەرچوونی خولەكە رزگار بكات، لیڤەرپول پێویستە لەم یارییەدا بردنەوە تۆمار بكات بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی داهاتوو هەرئەنجامێكی تر یانەی لیڤەرپول دەخاتە دەرەوەی ركابەرییەكانی خولەكە".

بۆ ئەم یارییە لیڤەرپول گومانی لەبەشداری كردنی سادیۆ مانی هەیە بەڵام یۆرگن كلوبی راهێنەر هیوای وایە بتوانێت بەشداری لەم یارییەدا پێ بكات و چونكە تیپەكەی زۆر پێویستی بەم یاریزانە هەیە".