لەیارییەكی ماراسۆنی ، بایرن میونخ و ئەیاكس یەكسانبوون

پێنج شەممە, 13 کانونی یەکەم 2018 06:41

 

لە ركابەرییەكانی كۆمەڵەی پێنجەمی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەیاری لوتكەی ئەم كۆمەڵەیەو لە یارییەكی پڕگۆڵدا ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی و بایرن میونخی ئەڵمانی بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون،رۆبەرت لیڤاندۆفسكی لەخولەكی 13 گۆڵی یەكەمی بۆ بایرن میونخ تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات".

لەخولەكی 61 دۆشان تادیچ گۆڵی بەرامبەری بۆ ئەیاكس تۆمار كردەوە،هەمان یاریزان بە لێدانی سزا لەخولەكی 82 گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆمار كرد، لەخولەكی 87 بە لێدانی سزا رۆبەرت لیڤاندۆفسكی گۆڵی دووەمی خۆی و بەرامبەری بۆ بایرن میونخ تۆمار كردەوە، لەكۆتا خولەكیش كومان بایرن میونخی بە تۆمار كردنی گۆڵی سێیەم پێشخست، بەڵام لەخولەكی دووەمی كاتی بەفیرۆچووی یارییەكە نیكۆلاس تاگلیافیكۆ گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی ئەیاكس تۆمار كردەوەو بایرن میونخ بەیەكەم و ئەیاكس بە دووەم سەركەوتن".