سیسكا مۆسكۆ قورسترین دۆراندنی تووشی ریال مەدرید كرد

پێنج شەممە, 13 کانونی یەکەم 2018 06:51

 

لە كۆمەڵەی حەوتەمی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی سیسكامۆسكۆی روسی پلیتی گەیشتنی بە خولی ئەوروپی بەدەستهێنا كاتێك لە ئەنجامێكی گەورەی چاوەڕوان نەكراو بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە ڕیال مەدریدی بردەوە".

فیدۆر شالۆف لەخولەكی 37 گۆڵی یەكەمی بۆ سیسكامۆسكۆ تۆمار كرد، بەر لەكۆتایی گێمی یەكەمیش بە دوو خولەك جیۆرجی چینكۆف گۆڵی دووەمی تۆمار كرد، گێمی یەكەمیش بەم دوو گۆڵە كۆتایی هات، گۆڵی سێیەمیش لەلایەن سیگۆردسۆن لەخولەكی 73 تۆمار كرا، بەم بردنەوەیە سیسكامۆسكۆ گەیشتە قۆناغی 32ی خولی ئەوروپی، یانەی ریال مەدریدیش بووە پاڵەوانی ئەم كۆمەڵەیە".