یوڤینتۆس بەشێوەیەكی چاوەرواننەكراو بە یۆنگ بۆیز دۆرا

پێنج شەممە, 13 کانونی یەکەم 2018 07:00

 

لە كۆمەڵەی هەشتەم یانەی یۆڤنتۆس یاری دووەمی لەخولەكە دۆڕاند كاتێك بە گۆڵێك بەرامبەر بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە یۆنگ بویزی سویسری دۆرا.

جۆلیۆم هوارۆ لەخولەكی 30 بە لێدانی سزا گۆڵی یەكەمی بۆ یۆنگ بویز تۆمار كرد،گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات، هەمان یاریزان لەخولەكی 68 گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆمار كرد، تاكە گۆڵەكەی یۆڤنتۆسیش لەلایەن پاوڵۆ دیبالا لەخولەكی 80 تۆمار كرا.

لەگەڵ ئەم دۆرانەش یۆڤنتۆس بووە پاڵەوانی ئەم كۆمەڵەیەو یۆنگ بویز ماڵئاوایی كرد".